پەیامی پشتیوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەنێوان ڕووداوەکانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا!

شوان حەمە
  2019-11-18   
لەچەند هەفتەی ڕابردودا دو ڕوداوی گرنگ توشی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتون.

ڕوداوی یەکەم: هێرشی سوپای تورکیاو چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا لەچەند هەفتەی ڕابردودا.

ڕوداوی دووەم: خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران لەچەند ڕۆژی ڕابردودا.

لەسەرەتای هەردو ڕوداوەکەدا دو پەیام، وەک هەڵمەتی پشتیوانی لەفۆرمی هاشتاگی تویتەر، لەفەیسبوک بڵاو بووەتەوە، ئەو پەیامە پشتیوانیانە لەڕێگەی تەکنیکی ئەلتیکترۆنی مۆدێرن، بەئاسانی دەتوانرێت بلکێ بەوێنەی پرۆفایلەکانەوە.

لێرەدا هەوڵدەدەم بەراوردێکی کورت سەبارەت بەپاشخانی فیکری و دنیابینی هەردو پەیامەکە بکەم، بەو هیوایەی لەداهاتودا گرنگی زیاتر بەڕەهەندە فکری و نێودەوڵەتییەکانی ئەو جۆرە پەیام وهەڵمەتانە بدرێت.

هەڵمەتی یەکەم: Save Rojava
پەیامی پشتیوانی "Save Rojawa" (ڕۆژئاوا بپارێزە)، بەهۆی نوسینی بە زمانی ئینگلیزی، زۆر بە خێرایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بڵاو بووەوە. "Save Rojava" بوو بە دروشمێک بێجگە لەکورد، سەدان چالاکوانی لەسەر ئاستی جیهان، لەپشتی خۆی کۆکردەوە. هەمانکات لەرێگەی میدیا جیهانییەکانەوە دەیان هەزار کەسیتری لەپرسی ڕۆژئاوا ئاگادارکردەوە.
پەیامی پشتیوانی Save Roava داوایەک و هاندانێکە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا، داویەکە بۆ جوڵەو چالاکی دژی ئەو هێڕشانەی دەکرێنە سەر ڕۆژئاوا.
هەر لەهەناوی ئەم هەڵمەتەدا، هەڵمەتێکیتر بۆ بایکۆتکردنی تورکیا کەوتە گەڕ کەئەویش بەهەمانشێوەو بەهەمان تەکنیک تا ئێستا بەڕێوەدەچێت.

هەڵمەتی دووەم: "دڵمان لای ڕۆژهەڵاتە".
ئەم پەیامە بەزمانی کوردی (زاری کرمانجیی ناوەند) نوسراوە، لەژێر کوردییەکەدا بەپیتی لاتین هەمان پەیام نوسراوە (Dilman lay Rojhelate) "دڵمان لای ڕۆژهەڵاتە " داوا نییە! هاندان نییە، بەڵکو پەیامێکە داوای هاوسۆزی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. دەکرێت کەسێک لەماڵی خۆی دابنیشێت و بەدڵ هاوسۆزی کوردانی ڕۆژەهەڵات بێت. لێرەدا کاریگەری پەیام و هەڵمەتەکە کۆتایی دێت.

"دڵمان لای ڕۆژهەڵاتە" پەیامێکی سنوردارە بۆ ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، تەنها کوردانی ئەو دوو بەشە تێێدەگەن. پەیامێک نییە بۆ کوردان بە گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی!

بەهیوای کۆردنەوەی زۆرترین پشتیوانی بۆ بزوتنەوەی ناڕەزایەتی کوردانی ڕۆژهەڵات و گەلانی ناڕازی ئێران.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×