میللەتێکی زیندو خەمخۆر، دەسەڵاتێکی بێخەم‌و بێدەربەست

د.گۆران عەبدوڵا
  2020-02-07   
ھەفتەیەک پێش ئێستا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەوە بانگەوازێکی بەپەلەمان ئاراستەی ھاوڵاتیان کرد، لەو بانگەوازەدا ھۆشیاریماندا لە مەترسی ئەوھەڕەشە تەندروستیە و چین و توێژ و گروپە جیاجیاکانمان لە مەترسیەکە ئاگادارکردەوە.

لەم ھەفتەیەدا، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ھەریەکە و بەگوێرەی توانای خۆی خەڵکی لەم نەخۆشیە ھۆشیارکردەوە، پزیشکە دڵسۆزەکان گومانی خۆیان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە ئاشکرا کرد.

رۆژنامە ئازا و چاونەترسەکانمان زانیارییان لەسەر بابەتەکە بڵاوکردنەوە و دەیان چاوپێکەوتن و بەرنامەیان لەسەری ڕێکخست، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گرنگی شیاویان بە بابەتەکە دا.

بەشێک لە مامۆستایانی ئاینیی قەدرگران، خوتبەی ھەینییان بۆ ئەم بەڵایە تەرخانکرد و ئیماندارنیان لە مەترسیەکە ئاگادارکردەوە بەبێ بڵاوکردنەوەی خورافات و قسەی نازانستی بێبنەما.

ھەندێک لە مامۆستایانی سەربەرز ماسک و جێڵی تەعقیمیان بەسەر قوتابی و خوێندکارە خۆشەویستەکان دابەشکرد و وەکو نوری چاویان پاراستیانن.

زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پەیوەندییان کرد و داوای زانیاری و ھاوکاریان کرد بۆ بابەتەکە ڕۆڵی باشیان بینی لە خۆئامادەکردن بۆ نەخۆشیەکە.

ئەم بەدەمەوەچوون و دڵسۆزی و خەمخۆرییەی چین و توێژە جیاجیاکان، زیندوویی میللەتەکەی خۆمانی نیشاندا، لە بەرامبەر ئەم وێنە دڵخۆشکەر و ھیوابەخشە، وێنەی دەسەڵاتێکی بێخەم و بێدەربەستمان بینی، وەزیری تەندروستیمان بینی چۆن زانیاری ھەڵە و ناڕوونی بڵاوکردەوە.

بینیمان دەسەڵات لە باتی ئەوەی ڕێگری لە قەڕەباڵغی بکا، خەڵکی تووشی قەیرانی نەمانی غاز و سەرە بەستن کرد، بینیمان چۆن بەم زستانە، خەڵکی لەسەرمان ڕەقکردەوە، بینیمان لە باتی دڵدانەوە و پاراستنی خەڵک، چۆن بۆ مەبەستی سیاسی زامە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم خەڵکە بریندارەی کولاندەوە.

بینیمان چۆن ئەم دەسەڵاتە، لە باتی ئەوەی پۆلیس و پێشمەرگە ھانبدا سنورەکان و فرۆکەخانە و مەرزەکان پتەوبکەن و نەیەڵن ئەم ڤایرۆسە دزەبکاتە کوردستانەوە، بەکاریانیھێنا بۆ تەقەکردن لە بوتڵە غاز و زیادکردنی قەیرانێکی دیکە بۆ سەر قەیرانە کەڵەکەبووەکان.

بینیمان چۆن دەسەڵات لە باتی بەکارھێنانی ئەم ڤایرۆسە بۆ بڵاوکردنەوەی رۆحی نیشتیمانپەروەری و خۆشەویستی وڵات، ئەوەنەی تر وڵاتی دابەشکرد و جیاکاری کرد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکی سەرەتایی وەکو دروستکردنی ڕێگاوبانێکیش.

شاھیدی ئەوە بووین، لە باتی ئەوەی دەسەڵات وانە و عیبرەت لە وڵاتێکی وەکو چین وەرگرێ کە بە ٩ رۆژ نەخۆشخانەیەکی ١٠٠٠ قەرەوێڵەیی دروستکرد، دەیان بیانووی بێ بنەمای بۆ شکستەکانی لە بواری خزمەتگوزاری ھێنایەوە، بینیمان چۆن لە باتی خزمەتکردنی نەخۆشی شێرپەنجە، دەسەڵات زۆر بێمۆڕاڵانە داتاکانی نەخۆشیەکی کوشندەی وەکو شێرپەنجەی بەکارھێنا بۆ ململانێ سیاسیە مناڵانەکانیان.

کۆرۆنا دیسان دەریخستووە، کە ئەگەر حیزبە کۆمپانیاکان ڕێگەبدەن، ئەم میللەتەی ئێمە زۆر باش ئەتوانێ خۆی بەڕێوەبەرێ و بپارێزێ.

 
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×