کێشە گەورەکە

جیهاد محەمەد
  2019-01-18     811

گەورەترین کێشەی گەلی کورد وسەرجەم گەلانی ناوچەکە دین و نەتەوەپەرستییە. ئەم دوو ئایدیۆلۆجیە سەرچاوەی هەموو پێکدادان و ئاژاوەکانن لە نێوان خەڵکی ناوچەکەدا. گەلانی ناوچەکە بە هۆکاری ئەم دوو عەقڵیەتە بەردەوام لە شەڕ و پێکداداندان. هەرچی حکومەت و دەوڵەت و حیزبی فاشی و دیکتاتۆر هەیه لەم ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا لە ژێر ناوی دین و خواپەرستیی و نەتەوە پەرستیدا دەیان ساڵ درێژەیان بە حوکمی خۆیان داوە. حیزبە ستەمکارەکانی کوردستانیش وەک پارتی و یەکێتی دەیان ساڵ خەڵکی کوردستانیان بە کوشتدا، هەرچی ماڵوێرانی و جینۆساید و جەنگی دژە مرۆڤ هەیە بەسەر گەلی کوردا هێنایان، ئەنامەکەشی دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی زوڵم زۆر و فاشیەتی بەعسیکان، ئەمان جڵەوی حوکمیان لە خەڵک سەندەوە، هەمان کارەسات و تاوانیان بەسەر خەڵکدا هێنایەوە. ئەم حوکمە فاشیانە هەرچ ڴکاتێکیش ڕوخابێتن حوکمەکە کەوتۆتەوە دەست کۆمەڵێکی دیکە کە هەمان عەقڵیەتیان هەبووە، بە هۆکاری نەزانین و نا هۆشیاری خەڵکی گشتیەوە، ئەمانیش لە ژێر ناوی ڕزگارکردنی دین و نەتەوەدا جارێکی تر دەستیان کردۆتەوە بە چەوساندنەوە و ستەمکاریی. هەتا خەڵکی ئەم ناوچەیە خۆیان خۆیان ڕزگار نەکەن لەم دوو عەقڵێتە ساختەکارییە مەحاڵە ڕۆژێکیان بۆ بێتە پێشەوە ئۆخەی لە ژیان بکەن. هەر ئەم دوو عەقڵێتەشە کە خەڵکی ناوچەکەی بە گشتی خستۆتە خزمەتی حوکمڕانە ستەمکارەکانی ناوچەکەو سەرمایەداری جیهانیەوە. هیچ کات و لە هیچ سەردەمێکدا نە دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیای ئەمڕۆ نە سۆڤیەت و بلۆکی سۆسیالیستی جاران و نە حوکمڕانەکانی ناوچەکە خۆی لە بەرژەوەندی خەڵکی گشتی نەبوون و ناشبن. هەرچ کەسێک و هەرچ بیر و ڕاو بۆچوونێک و هەرچ حیزب و بزاوتێک چەند گەورە و زەبلاح بێت چەند جەماوەرەکەی زۆرینەی خەڵک بێت، ئەگەر نەیتوانیبێت مەسەلەی نەتەوە پەرستیی و سەپاندنی حوکمی خوا تێپەڕێنێت ناتوانێت هیچ شتێک بکات کە بەڕاستی لەبەرژەوەندی خەڵکی گشتی بێت. ئەم حیزب و حوکڕانانە نە بۆ خوای دەکەن نە بۆ ڕزگارکردنی نەتەوە لە چەوساندنەوە، ئەمانە سیاسەتێکی ناشەریفانە و درۆزنانە بە ناوی خوا و دین و نەتەوەوە دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×