گۆڕانکارییەکان لە پەروەردەدا بەم شێوەیە دەکرێت

جیهاد محەمەد
  2024-08-23     507

بۆ گۆڕانکاری لە پەروەردەی کۆنەباو (کلاسیک) بۆ پەروەردەی سەردەم (مۆدێرن و دیموکراتی)، دەبێت ئەم ھەنگاوانە بنرێت:
١. ئینتراکسیۆنی کۆمەڵایەتیی لە نێوان خێزان، باخچەی منداڵان، فێرگەکان، بەتایبەتی بازنەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتیی بونیاد بنرێت. "ئینتراکسیۆنی کۆمەڵایەتی" واتا پێکەوە کارکردن، پێکەوە فێربوون، پێکەوەبوون و پێکەوە گفتوگۆکردن.
٢. بە ڕاشکاوانە، قسەکردن و ڕاگۆڕینەوە و دیالۆگ کردن لەسەر کێشەکان، ھەر جۆرە کێشەی وەک کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، فەرھەنگی و کێشەی کەسی.
٣. دیالۆگکردن، وەک ئامرازی کولتووری باڵا. دیالۆگ، دیالۆگ، دیالۆگ، دیسان دیالۆگ. دیالۆگکردن دڕدانە بە شەوەزەنگی بێدەنگیی، کە دیالۆگ ھەبوو ڕەخنەگرتنیش دێتە ئاراوە، پرسیارکردن دروست دەبێت، کە پرسیار دروستبوو، گومانکردن دروست دەبێت. ئاخر بۆیە رۆژنامەنووسێکی بەتوانا بە پاوڵۆ فرێری دەڵێت، دواکەوتوویی ئێمەی بەرازیلیی لە گوماننەکردنمانەوە سەرچاوەی گرتووە.
٤. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، وەک ئامرازی کولتووری باڵا دەبێت بێتە ئاراوە، لە ناو و دەرەوەی فێرگە.
٥. ئازادبوون لە کولتوور و ھزری کۆنەباوان، لە پەروەردەی کۆنەباو لە "نەبوون"، ئێمە لە کوردستاندا "بوونمان نییە. ئەوەی چەوسێنەرانیش ھەیانە ئەوە بوونێکی ساختەیە، بۆیە ھەڵەیە داوای بوونە ساختەی ئەوان بکرێت. 
بیرکردنەوە، وەک ئامرازێکی کولتووریی باڵا. ئێمە بیردەکەینەوە، بەڵام زۆرجار بیرکردنەوەکانمان ھەڕەمەکییانەیە. پێویستە سەربەخۆییانە بیربکەینەوە و ڕێگە بەکەس نەدەین بیرمان بۆ بکاتەوە.
٦. بیرکردنەوە و شیکاریی زانستییانە بۆ ھەر دیاردە و کێشەیەک. ھەتا دوورنەکەوینەوە لە ئەفسانەو بیری کۆنەباو و نازانستییانە ناتوانین یەک ھەنگاو بەرەو پێشەوە بڕۆین، بڕۆینە ناو مێژوو و ھاوئاھەنگ بین لەگەڵ جیھانی پێشکەوتوودا. 
٧.داننان بەوەی شوناسی مرۆییبوون لەسەروو ھەموو شوناسێکە.
٨. پاراستنی و جێبەجێکردنی بەھای کۆمەڵایەتی و گەردوونی، وەک بەھاکانی مافی مرۆڤ، ئازادی و سەروەری یاسا.
تکایە واز لە قیڕەقیر بھێنن بە ناوی پەروەردە. پەروەردەی مۆدێرن و دیموکراتیی، ئەو پەروەردەیەیە کە مرۆڤبوون لە مرۆڤەکاندا دروست دەکات و ھەر تاکێک چ باوەڕێکی ئاینیی ھەبێت خۆی و باوەڕەکەی پارێزراو دەبێت. 
ئەم پەروەردەیە بە گۆڕینی ئامرازە کولتوورییە باڵاکان دەست پێدەکات و بە چاندنی مرۆڤبوون، خۆشەویستیی و شکۆمەندیی بەردەوام دەبێت، کۆتایی نایەت چونکە ژیان بەردەوامە تا ژیانیش بەردەوام بێت پەروەردە بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×