هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، لەپێناو باوکیو گەلەکەی بەشداریی لەپرۆسەی دادگاییکردنی دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی دادگایی تایبەت بەدۆسیەی کۆبانێ بەڕێوەبچێت، کە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەو بەرپرسە باڵاکانی ئەو پارتە لەسەر ئەو پرسە دادگایی دەکرێن.
بهگوێرهى میدیاکانی تورکیا، دەمیرتاش بەشداریی لەدانیشتنەکە دەکاتو بۆ ئهوهش وتویهتى:"هۆکاری بەشداریکردنی بۆ باوکیو گەلەکەی دەگەڕێتەوەو لەپێناو ئەوانو ئەو قەرزەی کە لەسەر شانیەتی، بەشداریی لەپرۆسەکە دەکات".
دانیشتنەکە لەهۆڵی دادگا لەکەمپی زیندانی سینجان بەڕێوەدەچێت، بڕیارە دەمیرتاش لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداریی لەدانیشتنەکە بکات.
ڕۆژی 31ى 12ى ساڵى ڕابردوو تاهیر دەمیرتاش باوکی سەڵاحەددین دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد.
لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاشو فیگەن یوکسەکداغو ژمارەیەک لەپەرلەمانتارانی ھەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە لەلایەن حکومەتی تورکیا دەستگیرکرانو تائێستا لەزیندانن. هەرچەندە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا چەندینجار داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی کردوە، بەڵام حکومەتی تورکیا ئەو بڕیارە جێبەجێناکات.