ترەمپ: رەنگە هێرش بكەمە سەر ئێران و رەنگە هێرشیش نەكەم
  2025-06-18       421       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رەنگە لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری هێرشكردنە سەر ئێران بكەن و رەنگیشە نەیكەین. جەختیش دەكاتەوە كە دەبێت ئێران بەبێ هیچ مەرجێك خۆی رادەست بكات و دەشڵێت، هەفتەی داهاتو، هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ پرسی ئێران.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە دەرەوەی كۆشكی سپی، لەبارەی ئەوەی كە ئایا ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل بەشداری دەكات لە ھێرشكردنە سەر ئێران وتی"ناتوانم ئەوە بڵێم. رەنگە ئەو كارە بكەم، رەنگە نەیشیكەم. هیچ كەسێك نازانێت من دەمەوێت چی بكەن. بەڵام دەتوانم ئەمە بڵێم: ئێران كێشەی زۆری روبەڕوبۆتەوەو دەیەوێت دانوستان بكات."

ترەمپ وتیشی، دانوستانكارانی ئێرانی پێشنیاری ئەوەیان كردوە بۆ دانوستان "بێنە كۆشكی سپی" بەڵام ئەوە قورسە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە دڵنیا نییە لەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران چەند دەخایەنێت.

ترەمپ دوپاتی كردەوە، "دو وشەی زۆر سادە هەن: خۆرادەستكردنی بێ مەرج"ی ئێران.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا كە پێی وایە ئێرانییەكان "نیەتی خراپ"یان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكەیانەوە هەیە.

لەگەڵ ئەوەش هێمای بۆ ئەوە كرد كە سەرسامە بە ئێرانییەكان و لە ماوەی ژیانیدا چەندینیان بینیوە.

ترەمپ جەختیشی كردەوە كە هەفتەی داهاتو یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ پرسی ئێران و رەنگە نەشگاتە هەفتەی داهاتو و كۆتایی ئەم هەفتەیە یەكلاكەرەوە بێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×