دارایی هەرێم رێنمایی تایبەت بە ئاسانكاری جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشینی یەكگرتو بڵاوكردەوە
  2025-06-18       945       

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رێنمایی دارایی ژمارە (2) ی ساڵی 2025، تایبەت بە ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان -عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2014 بڵاوكردەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رێنماییە داراییەكەی بڵاوكردۆتەوە كە بەپێی ئەوە ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا ده‌بێت و به‌ ڕۆژ و مانگ و ساڵ، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ماوه‌ی خزمه‌تی پێویست و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ  ڕه‌وانه‌ی خانه‌نشینی بكرێت.

بەپێی رێنماییەكە فەرمانبەرانی گرێبەست بەڕێژەی 75%ی كەمترین ئاستی موچەی خانەنشینی خانەنشین دەكرێن بە مەرجێك خزمەتیان لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت و تەمەنیان 50 ساڵ بێت و لێبڕینی 15 ساڵ خانەنشینی بدەن.

هەر بەپێی رێنماییەكە فەرمانبەر دەتوانێت لە چەند حاڵەتێكدا داوای خانەنشینی بكات،  لەوانە: ئەگەر هاتو تەمەنی 50 ساڵی تەواوكردبێت یان راژەكەی لە 25 ساڵ كەمتر نەبێپت.

یان ئافرەتی بەخێوكەری منداڵ بێت ئیدی جیابوەوە یان بێوەژن یان شوی كردو بێت، دەتوانێت داوای خانەنشین بون بكات بەمەرجی ئەوەی كە راژەكەی لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت و لە دو منداڵ كەمتری نەبێت و تەمەنی منداڵەكانی لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت و خۆی بۆ بەخێوكردنی مناڵەكان تەرخان بكات.

 

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×