وەزیری نەوتی عێراق: نزیکین لە رێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
  2024-02-12       464       

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بەرەوپێشچون هەیە لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و دەشڵێت، نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، 12-02-2024،  بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەرەوپێشچونیان بەخۆوە بینیوە.

 وتیشی"دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەکە".

 ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی كە لە هەرێمی کوردستان كاردەكەن "لەسەر رێڕەوێكی راستن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە داهاتویەکی نزیکدا."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×