نرخی نەوت دابەزی
  2024-02-23     

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەوەش لەدوای لێدوانی بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا لەبارەی نرخی سودی بانكییەوە.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 17 سەنت و هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 78 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە كریستۆفەر واڵەر، ئەندامی ئەنجومەنی بانكی ناوەندیی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە دابەزاندنی بەهای سودی بانكی بۆ دو مانگی دیكە دوابخرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبۆتەوەو شرۆڤەكارانی بوارەكە پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتودا نرخی نەوت رو لە بەرزبونەوە بكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×