"سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچە رادەستی بەغدا دەكات"
  2024-03-02     

بەپێی قسەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، سبەی یەكشەممە، وەزارەتەكەیان لیستی موچە رادەستی بەغدا دەكات و پێشبینی دەكات لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت. دەشڵێت، لە مانگى داهاتویشەوە هەر وەزارەتێک هەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەرانى کردبێتەوە، دەتوانێت موچەى فەرمانبەرەکانى وەربگرێت.

ئاوێنە: میدیای رەسمی گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمەوە بڵاویكردۆتەوە؛ سبەینێ لیستى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى بەغدا دەکەن کە وردەکاری و ناو و ناونیشانى پلەى وەزیفى و بڕى موچەى تایبەت و تەنانەت رۆژى دامەزراندنیشیان لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، هۆکارى ناردنى ئەم وردەکارییانەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا بۆئەوەیە کە هیچ بیانویەک نەمێنێت لە بەغداوە تا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و بڕى 618 ملیار دینارەکە نەنێرن.

ئەوەشى ئاشکرا کرد، لە مانگى داهاتوەوە هەر وەزارەتێک هەژمارى بانکى بۆ فەرمانبەرەکانى لە بانکە رێپێدراوەکانى عێراق کردبێتەوە دەتوانێت راستەوخۆ موچەى فەرمانبەرەکانى وەربگرێت.

لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچەیشەوە سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی ئەوەى ئاشکرا کرد کە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە دواى ئەوەى لیستەکە گەیشتە دەست وەزارەتى دارایی عێراق و پارەکەى خستەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێم، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى شوبات دەست پێدەکات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×