بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە
  2024-03-05       469       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٤ ملیۆن ٨٢٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٤ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 900 دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×