پسپۆڕێکی ئابوریی عێراقی: کەسانی دەستڕۆیشتوو لەناو حکومەت لەپشت بەردەوامیی قەیرانی دۆلارەوەن
  2024-03-07     

پسپۆڕێکی ئابوریی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کەسانی دەستڕۆیشتوو لەناو حکومەت لەپشت بەردەوامیی قەیرانی دۆلارەوەن"، ده‌شڵێت:"مافیاکانی گەندەڵیی پارێزراو لەڕوی سیاسییەوە سودمەندی سەرەکیی قەیرانی دۆلار بون".

ئەحمەد تەمیمی شارەزای ئابوریی عێراقی ڕایگەیاندوەکە مافیای گەندەڵیی سەر بەهێزەکانی حەشدی شەعبی، لەپشت قەیرانی دۆلارەوەن لەعێراق، ئەو هێزانە لەلایەن هەندێک کەسایەتیی سیاسیی‌و لایەنی دەستڕۆیشتوەوە دەپارێزرێن کە ئاستەنگ بۆ چاکسازییە ئابورییەکان دروستدەکەن.

تەمیمی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، “مافیاکانی گەندەڵیی پارێزراو لەڕوی سیاسییەوە سودمەندی سەرەکیی قەیرانی دۆلار بون‌و ئەوان لەپێناو بەرژه‌وەندیی‌و دەستکەوتی خۆیان کاریان لەسەر توندکردنەوەی قەیرانەكه‌ کردوەو ئێستاش کاردەکەن ڕێگریی لەهەر چاکسازییەکدا بکەن کە حکومەت لەکەرتی ئابوریی‌و داراییدا بیکات".

هەروەک دەشڵێت:"ئەو مافیایانە پارێزگاریی سیاسییان لەلایەن هەندێک کەس‌و لایەنی کاریگەرو دەستڕۆیشتوەوە هەیە، ئەو لایەنانەش لەڕوی سیاسییەوە کاردەکەن بۆ دروستکردنی کێشە بۆ ئەوەی هەر هەوڵێکی چاکسازیی لەلایەن حکومەتەوە شکستپێبهێنن، هەر لەبەر ئەمەشە دەبینین کە سەرەڕای هەموو هەنگاوەکانی حکومەت قەیرانی دۆلار هەر بەردەوامەو نرخی دۆلار لەبازاڕی ڕەش لەگەڵ نرخی فەرمیی جیاوازە".

نزیکەی دوو ساڵە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو سەقامگیر نەبوە، سەرەڕای ڕێوشوێنی زۆر لەلایەن حکومەتەوە لەپێناو کۆنترۆڵکردنیدا، بەڵام هەموو ئەو ڕێوشوێنانە شکستیانهێناوە، کە بەلای چاودێرانەوە بەهۆی پاراستنی سیاسیی بۆ دۆلاری ڕەشەوەیە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×