بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-03-10       445       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٩ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٢ ملیۆن ٩٩٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٩ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٢ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×