بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-03-13       434       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٤ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٣ ملیۆن ٦٨٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٢٤ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×