ئێران لە بارەی قەرزی غاز لەگەڵ عێراق گەیشتە ڕێککەوتن
  2024-03-24     

پسپۆڕێکی ئابووری بڵاوی کردەوە، عێراق و ئێران لە بارەی قەرزی غازەوە گەیشتنە ڕێککەوتن، دەشڵێت، قەرزەکان مەزەندە دەکرێت بە ١١ ملیار دۆلار، کە عێراق دەبێت بیداتەوە بە ئێران.

نەبیل مەرسومی پسپۆڕی ئابووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و ئێران سەبارەت بە دۆسێیەی قەرزی غاز بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو:

لە سەرەتاى نووسینەکەیدا ئەو پسپۆڕى ئابورییە باسى لەوەکردووە، عێراق و ئێران لە بارەی قەرزی غازەوە گەیشتنە ڕێککەوتن.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، قەرزەکانى سەر عێراق مەزەندە دەکرێت بە ١١ ملیار دۆلار، کە دەبێت بەغدا بیداتەوە بە ئێران.

پسپۆڕەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ قەرزەکانی ئێران بداتەوە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، هەربۆیە هەردوو وڵات ڕێککەوتوون عێراق بەرهەمەکانی بفرۆشێت بەو کۆمپانیایانەی، کە ئێران دیاریدەکات و دواتر لە قازانجی بەرهەمی ئەو کۆمپانیایانە قەزرەکەی عێراق دەبڕدرێت.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر لە چەند لێدوانێکیدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کە عێراق پاڵاوگەی بێجی خستووەتەوە کار و دەبێت چیتر پێویستی بە غازی ئێران نەمێنێت و ئەو قەرزانەی لەسەر عێراقن دەبێت بیانداتەوە بە ئێران.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×