به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكردوه، له‌په‌رله‌مان جۆرێك له‌كۆده‌نگى هه‌یه بۆ هه‌موارى یاساى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى، ده‌شڵێت:"ڕێككه‌وتن هه‌یه دوباره چاو به‌بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشنینیدا بخشێنرێته‌وه".
مزر كه‌ره‌وی ئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى:"دوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019، كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌ركه‌وتن ئێستا پێویستی به‌وه‌یه دوباره چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ بكرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وڵات له‌توانای شاره‌زایانی زانستی‌و كارگێڕیی له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا بێبه‌شده‌بن‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گفتوگۆكراوه‌و گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ دوباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵی‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019".