2019-09-03 2572
لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی هێرش دەکرێتەسەر مامۆستایهك بهناوی (فەریدون فهیزوڵا)، ناوبراو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه بەبەرچاوی سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکیەوە لێیدراوه. هاوكات ئهو مامۆستایه داوای پێكهێنانی لیژنهی وزاریی دهكات بۆ لێكۆڵینهوه لهڕوداوهكه.
ئا: ئهیاد محهمهد
مامۆستا فەریدون فهیزوڵا بەمشێوهیه روداوهكه بۆ ئاوێنه دهگێڕێتهوه، "من مامۆستام لەکۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لەچوارچرا لەبەشی مارکێتین، لەدەستەی دامەزرێنەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆم، دوێنێ دوشهممه، چوم دەستبەکاربون بکەم لەسەرۆکایەتی زانکۆ، ئۆتۆمبێلەکەم هیچ کێشەیەکی نیە ئارمی زانکۆی پێوەیە، ئارمی زانکۆی سلێمانیو ئارمی زانکۆی پۆلەتەکنیکی پێوەیە، بۆیه وهك مامۆستاكانی دیكه ئوتومبیلهكهم ڕاگرت".
وتیشی، "دواتر چومه پرسگە، کوڕێک لەوێ بو وتی مامۆستا ئوتومبیل لەوێ ڕامەگرە، وتم بۆچی وتی، قانونی نیە نابێت ئوتومبیل ڕاگرن، سێ ئۆتۆمبێلی تر وەستابون وتم ئەی ئەوانە، وتی بەئەوانیش ئەڵێم لایبەن سەرۆکی زانکۆ پێی خۆش نیە، وتم من لەگەڵ قانوندام، ئەچم هەواڵێکی ئەوهاوڕێیانەم ئەپرسم لەبەشی پەیوەندییەکان بەسەرچاو لایدەبەم".
مامۆستا فەریدون وتی، دواتر ئاگادار كرام كه لهلایهن كهسێكهوه پهیوهندیكراوه كه ئوتومبیلهكهم لابهرم، (ئەو کەسە خوێندكاری ئێوارانه، پێشتر دو ساڵ شۆفێری سەرۆکی زانکۆ بووە، ئەو کەسە ئێستا بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە).
ناوبراو جهختیكردهوه كه "منیش وڵامم دایهوە بەسەرچاو ئێستا دێم لایەبەم، کاتێک ویستم بچم ئۆتۆمبێلەکە لاببەم بههۆی قهرهباڵغییهوه كهمێك دواكهوتم، لهههمانكاتدا ویستم بچم بۆلای سەرۆکی زانکۆ تا نوسراوێكی پێشكهش بكهم، بەڵام لەپرسگە وتیان ئەو کەسە ئێستا بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە بەدواتا دەگەڕێت، چوم لەژورەکەی خۆی نەبو، چوم بۆ نهۆمی یەک لەبەردەم ژوری سەرۆکی زانکۆ بو بەلایا ڕۆشتم ئاسای سەلامم لێکرد، وتی ئۆتۆمبێلەکەت لابرد، وتم نەوەڵا با عەریزەکە تەقدیمکەم ئەچم لایەبەم، لەوکاتەدا دەمەقاڵێ دروستبو هاواری کرد، پێم وت هاوارمەکە کەچی سوێچێکی بەدەستەوەبوە بەدەستەچەپ کێشای بەلای ڕاستمدا، ئیتر خەڵک هاتە نێوانمان دورکەوتینەوە دەستیکرد بەجوێندان لەوکاتەشدا جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی هاتە دەرەوە".
ئهو مامۆستایه راشیگهیاند، "دواتر پەیوەندیم بەپۆلیسی 104وە کرد، پێیان ڕاگەیاندم ئەوە حەرەمی زانکۆیە ئێمە ناتوانین بێینەژورەوە، دواتر پێیان ڕاگەیاندم بچمە بنکەی پۆلیسی ئیبرایم ئهحمهد سکاڵا تۆماربکەم، پێش ئهوهی بڕۆم دوباره ئهو كهسهم بینییهوه، جارێكی تر هێرشیكردهوه سهرمو یەک کەلەی دا بەلوتما، لەوکاتەدا سەرۆکی زانکۆ تازە گەشتبوە دەوام ڕێک لەدوامەوەبو، یەک دو مەتر لەپشتمەوە بو جوان جوان چاوی لێبو، ئەگەر کەسێک ئەوەنە لەخۆی ڕانەبینێت بەبەرچاوی سەرۆکی زانکۆوە چۆن دەتوانێت وابکات".
مامۆستا فەریدون ئهوهشی وت، "دواتر پەیوەندییم پێوەکراو گەڕامەوە بۆسەرۆکایەتی زانكۆ، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ لەبارهی روداوهكهوه، وتیان لیژنەمان پێکهێناوە، بەڵام من لەبەرئەوەی دوای من گێچەڵ بەکەس نەکات، ڕۆشتم دوبارە سکاڵام تۆمارکردەوە، ئیشی خۆم لەبنکەی پۆلیسی ئیبرایم ئهحمهد دەکەم، هەرچەن لیژنە پێکهێنراوە، بەڵام من داوای لیژنەی وەزاریی دەکەم بۆ لێكۆڵینهوه لهكهیسهكه".
بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لەبارەی ڕوداوهكهوه، ئاوێنە پەیوەندی بەد. ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆكهوه کرد، بەڵام دوای چەندین پەیوەندی ناوبراو ئاماده نهبو لهسهر ڕوداوهكه قسه بكات.
بۆ ههمان مهبهست ئاوێنە پەیوەندی بەعباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کرد، ناوبراو وتی، "دەبێت بەدواداچون بکەم تاکو بزانم بابەتەکە چۆنە، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ قسە بکەن".