بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-04-04       286       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە ، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن: لەو بڕە شەش ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەو بڕە شەش ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٤٦ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێگە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×