بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-04-07       230       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٢ ملیۆن ٧٣٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٢ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٢ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار و ٣٢٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×