بەھای دراوەکان و زێر و نەوت
  2024-04-10       330       

نرخى گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە جێگیرى مایەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٦٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٥ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٣ هەزار و ٣٦٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٢٨٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٥ دۆلار و ٨٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى دوو هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٣ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە جێگیرى مایەوە هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٤٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×