بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
  2024-04-16       369       


نرخى گرامێک زێر بە ٧٦ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٣٥٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٣٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٥ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٦ هەزار و ٢٧٩ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٧٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٦ دۆلار و ٢٧ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٧ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٣٥٠ دینار دابەزى، بەوپێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٤٨ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×