وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: پێنج کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە
  2024-05-15     

جارێکى دیکە، تاى خوێنبەربوون لە عێراق تەشەنە دەکاتەوەو 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانى بەغداد و چەند پارێزگایەکى دیکە تۆمار دەکرێت.

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى زیاترى تاى خوێنبەربوون، لە 15ى نیسانەوە بە بەشدارى 246 تیم  هەڵمەتێکى دەرمانڕشتنى لە کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵ لە 15 پارێزگا دەستپێکردووە، بە تایبەت لە پارێزگاى زیقار کە زۆرترین حاڵەتەکانى تاى خوێنبەربوونى تێدا تۆمارکراوە.

بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە مساڵدا، 40 حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانى بەغداد و نەینەوا و زیقار و بابل تۆمارکراوە، ساڵى رابردووش 545 حاڵەتى توشبوون و 70 حاڵەتى گیانلەدەستدان هەبووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×