توێژینەوەیەک: تاتۆ هۆکارە بۆ جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجە
  2024-06-02       656       


توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی دروستکردنی تاتۆ لەسەر جەستە هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی لیمفەڕژێنەکان

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی لۆند لە سوید ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، ئەو کەسانەی تاتۆ لەسەر جەستەیان دروستدەکەن، مەترسیی تووشبوونیان بە شیرپەنجەی لیمفەرژێنەکان بە رێژەی %21 زیاترە.

کریستڵ نیلسن نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێن، هەندێک کەس حەز دەکەن بە تاتۆ گوزارشت لە ئارەزووەکانیان بکە، بەڵام دەبێت خەڵکی بزانن ئایا ئەمە کارێکی تەندروستە؟.

هەر بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، تا قەبارەی ئەو تاتۆیەی لەسەر جەستە دەکێشرێت گەورەتر بێت، مەترسییەکە زیاتر دەبێت.

لە توێژینەوەکەدا 11 هەزار و 905 کەس بەشدارییان کردووە، زانایان دەڵێن پێویستیان بە توێژینەوەی زیاترە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی وردتر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×