بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-06-02       686       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٥٨٤ هەزار و ٥٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦١ ملیۆن ٧٤ هەزار و ٥٩٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٥٨٤ هەزار و ٥٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٠ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦١ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٥٩٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×