بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-06-03       673       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٨٧٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە چوار ملیۆن و ٩٣٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧١ ملیۆن ٢١٢ هەزار و ٨٧٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ١٤٧ هەزار و ٨٧٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە چوار ملیۆن و ٩٣٥ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧١ ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٨٧٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×