بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 279 ملیۆن دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه و به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 147 هه‌زار و 150 دینار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 279 ملیۆن و 109 هه‌زار و شه‌ش دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 246 ملیۆن و 569 هه‌زار و شه‌ش دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 32 ملیۆن و 540 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 147 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین و به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 147 هه‌زار و 150 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 146 هه‌زار و 850 دینار.