شرۆڤەکاران پێشبینی دهكهن بانکی ناوهندی ئینگلتەرا ڕێژەی سودی سەرەکی کەمنەکاتەوە پێش هەڵبژاردنی یاسادانان کە لە سەرەتای مانگی (تەمموز/7)دا لە بریتانیا بەڕێوەدەچێت، سەرەڕای گەڕانەوەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا بۆ ئەو ئامانجەی کە دامەزراوە دراوییەکە داینابو.
هەرچەندە هەڵاوسان گەیشتوەتە قۆناغێک کە ڕێگە بە پەسەندکردنی سیاسەتێکی دراوی کەمتر توند دەدات، بەڵام ئابوریناسان پێیانوایە بانکی ناوەندی بریتانیا لە میانی کۆبونەوەکەی ئهمڕۆ پێنجشەممەدا، ڕێژەی سودی سەرەکی 5.25% دەهێڵێتەوە، کە بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2008ەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بریتانیا كه رۆژی، هەڵاوسان لە مانگی (ئایار/5)دا لە ئاستی ساڵانەدا دابەزیوە و گهیشتوهته 2%.
جەیمس هارتی، شرۆڤەکاری کۆمپانیای تیکمیل ئاماژەی بەوەداوه، "سەرەڕای گەڕانەوەی هەڵاوسان بۆ ئامانجەکەی، بانکی ئینگلتەرا لە کۆبونەوەکەیدا ڕێژەی سود کەمناکاتەوە".
ئهوهشی خستهڕو، "بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنی داهاتوی یاسادانانی بریتانیا لە كه (4ی تەمموز) دا بهڕێوهدهچێت، بازاڕ پێشبینی دەکات بانکەکە لە مانگی (ئاب/8)دا ڕێژەی سود کەمبکاتەوە".
دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی یاسادانان، بانکی ناوهندی ئینگلتەرا ڕێگری لە نزیکەی هەمو ئەندامەکانی کرد کە لێدوان بدەن، بۆ ئەوەی وادەرنەکەوێت کە بیانەوێت کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی دەنگدانەکە هەبێت.
ڕێژەی هەڵاوسان لە بریتانیا بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو وڵاتانی گروپی حەوت (کەنەدا، ئەمریکا، بریتانیا، ئیتاڵیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، یابان) بەرزترین ئاست بو، بەڵام ئێستا لە خوار ڕێژەی هەڵاوسانی ئەمریکا و ناوچەی یۆرۆوەیە.
بەرزبونەوەی نرخەکان لە مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵدا لە وڵاتەکەدا خاوبوەوە، بۆ 2.3% لە ئاستی ساڵانەدا، ئەوەش دورە لەو ڕێژەیەی کە لە کۆتایی ساڵی 2022دا گەیشتبوە 11% و لەوکاتەدا بوەهۆی قەیرانێکی توند لە توانای کڕین لە بریتانیا.
خاوبونەوەی نرخی خۆراک هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەیە، بەڵام هەڵاوسان لە کەرتی خزمەتگوزارییەکان کە لە مانگی (ئایار/5)دا بە بەراورد بە ساڵی رابردو کەمێک خاوبوەوە لە کاتێکدا لە مانگی پێشودا 5.9% بو، هێشتاش زیاترە لە پێشبینیی ئابوریناسان.