بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بازاڕەوە
  2024-06-30       576       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٨٦٧ هەزار ٤٠٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن و حەوت هەزار و ٤٠٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٤٠٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٤ ملیۆن حەوت هەزار و ٤٠٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×