وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
  2024-07-03     


چەند رۆژێكە جارێكی دیكە نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە كرد و وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی  راگەیاند، هیچ هۆكارێكی سەرەكیی ئەوتۆ لە رووی سیاسی و ئابورییەوە نییە پەیوەست بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەوەی هەیە تەنها پەیوەندیدارە بە زیادبوونی خواست لەسەر دراوە ئەمریكییەكە لە ئاكامی زیادبوونی دینار لە بازاڕەكاندا.

وتیشی، “هۆكارێكی دیكە ئەوەیە، حەواڵەی خارجی بۆ توركیا و دوبەی پێشتر ناقس بوو، واتە ئەگەر پێشتر 10 هەزار دۆلارت بۆ توركیا تەحویل بكردایە، عمولەشت وەردەگرتەوە، بەڵام ئێستا دەبێت عمولە بدەیت” ئەمەش واتا حەواڵەی دەرەكی لەڕێی بانكەكانەوە كەمبووەتەوە و خواستی ناوخۆیی زیادیكردووە.

جەبار گۆران باسی لە هۆكارێكی دیكەش كرد و رایگەیاند، نزیكەی 15 رۆژ بەر لە جەژنی قوربان، 197 كۆمپانیا لە لیستی پێدانی دۆلار و حەواڵەی دەرەكی خرانە لیستی رەشەوە، لەكاتێكدا قەبارەی خواستی ئەو كۆمپانیایانە لەسەر دۆلار زۆرە، بەوەش خواستەكەیان دەگەڕێتەوە سەر بازاڕە ناوخۆییەكان.

لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئەوەی وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە ئاماژەی پێدا، هیچ هۆكارێك یان مەترسییەك لەسەر زیادبوونی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی نییە و، رێكارەكانی بانكی ناوەندی و بەتایبەتیش بڕیاری ئەمدواییەی تایبەت بە كردنەوەی دەروازەی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر دەبێتەهۆی دابەزاندنی نرخەكەی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×