نرخى گرامێک زێر بە ٧٦ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگیرى مایەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٧٥٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٧٨ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٢ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٦ هەزار و چوار دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٦٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٦ دۆلار و یەک سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگیرى مایەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٢٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٨١ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٨ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٧٥٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٨ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٦٣٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.