نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی
  2024-07-26     

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 83 دۆلار بەرزبوەوە.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلارو 50 سەنتەر مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 78 دۆلارو 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی نەوت ئەمڕۆ و دوێنێ روی لە بەرزبونەوە كردوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە داتاكان نیشانی دەدەن كە ئابوریی ئەمریكا بەشێوەیەكی خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەكرێت گەشەی كردوە.

لەگەڵ ئەوەش لەم سێ هەفتەیەی رابردودا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش لە سایەی دابەزینی ئاستی خواست لەسەر نەوت لە چین و هەروەها پێشبینییەكان بۆ راگرتنی شەڕی غەززە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×