بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٧٢١ هەزار ٣٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن ٧٣ هەزار و ٣٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٣٩٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٣ ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٣٩٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .