نرخى ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگى ڕابردوو دیاری کرا
  2024-08-04     


نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆ‌لیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگى ٧ له ‌نێوان ١٥ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار دینار دەبێت، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنیی مۆ‌لیده‌كانیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر نرخەکە دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا به ‌پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ٧ـی ڕابردوو له‌ نێوان ١٥ هەزار دینار بۆ ١٦ هەزار دینار ده‌بێت.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكە، نرخی ئەمپێرێک کارەباى مۆلێدە ئەهلیەکان دەگۆڕێت.

دەشڵێن، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدەکان‌ لە مانگى ٦دا ٢٤ کاتژمێرى دەبێت و هەرکات کارەبا کوژایەوە دەبێت کار بە مۆلیدەکان بکەن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×