بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار ٨٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن ٣٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٨٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .