کۆبوونەوەی تەیف سامی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا
  2024-08-07       423       

وابڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی ئامادەی بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی نەیتوانیوە و ئامادەبێت، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە.

وابڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئاب، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیران بێت و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە بکەن، بەڵام ناوبراو بەهۆی ناساغییەوە نەیتوانیوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەی تەیف سامی لەگەڵ پەرلەمانی عێراق دواخراوە بۆ دوای تەواوبوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن.

ئامانج لە کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردنبووە لەبارەی چەند پرسێكەوە كە گرنگترینیان بریتییە لە بابەتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە لەكاتی خۆیدا ڕەوانەناكرێت و هەروەها بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش تاوتوێ‌ دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×