گەرمی لە پێنج پارێزگا نزیكدەبێتەوە لە 50 پلە
  2024-08-11       248       

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەكات و سبەی لە هەندێك پارێزگا دەگاتە نیوەی پلەی كوڵان.

ئاوێنه‌: دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست وەك ئەمڕۆ و لە باشووریش كەمێك بەرزدەبێتەوە.

روونیشیكردەوە، بەرزترین پلەی گەرمی لە پارێزگاكانی بەغداد، كەركوك، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین 46 پلە، ئەنبار و كەربەلا 47 پلە دەبن، هەرچی پارێزگاكانی میسان، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسرەیە دەگاتە 49 پلە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای رۆژی سێشەممە، بەهەمان شێوە ساماڵ و پلەی گەرمیش لە سەرتاسەری عێراق هاوتای رۆژی دووشەممە دەبێت.

روونیشیكردەوە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەی گەرمی كەمێك بەرزتر دەبنەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×