بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار ٤٠٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٧ ملیۆن ١١٠ هەزار و ٤٠٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار و ٤٠٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٧ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٤٠٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٥ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .