لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداریى تەیف سامى دەکات
  2024-08-12     


لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداریى وەزیرانى دارایی، پلاندانان و نەوت و پارێزگارى بانکى ناوەندی دەکات. بە وتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەکە، باس لە چەندین بابەت دەکرێت، لەوانەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
 
ئاوێنه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ سبه‌ینێ سێشەممە 13ى ئابی 2024، لە کۆشکى حکومى دەکرێت و لیژنەى دارایی میواندارى هەریەک لە تەیف سامى، وەزیرى دارایی، محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان، حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوت و عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق دەکات.
 
لای خۆیه‌وه‌ ئیخلاس دلێمى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق یاسی له‌وه‌كرد، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى دۆخى گشتیى دارایی عێراقە و پرسی پارەى نەختینەی تیادا تاوتوێ دەکرێت.
 
ئەو کۆبوونەوەیە دواى دوو رۆژە لە روونکردنەوەیەکى وەزارەتى دارایی عێراق کە تیایدا رایگەیاند، کێشەى کەمى نەختینەى نییە بۆ مووچە و مانگانە پارەى پێویست بۆ مووچە هەیە.
 
ئیخلاس دلێمى وتىیشی: "یەکێک لەو پرسانەى لە کۆبووەنەکەدا تاوتوێ دەکرێت، دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانە لە عێراق بەهۆى کەمى نەختینەوە کە زۆربەى وەزارەتەکان مووچەیان دوادەکەوێت. لە کۆبوونەوەکەدا پرسیار لەبارەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیش دەکەین".
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا حکومەتی عێراق پارەى مووچەى مانگى تەمموزى هەرێمى کوردستانى نەناردووە کە مانگانە بڕەکەى زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×