سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانمان كردووە و ویژدانمان ئاسوودە كردووە، چاوەڕوانی وەڵامی ڕەوتی سەدریین، بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەكە بزانین.
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بۆ میدیا ناوخۆیییەكان دەدوێت.
نووری مالیكی ڕایگەیاند، ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقمان كردووە و ویژدانی خۆمان ئاسوودە كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ڕەوتی سەدریین، بۆ ئەوەی بۆچوونی ئەوان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بزانین.
لە كارنامەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سوودانی هاتووە، لە ماوەی ساڵی یەكەمی دەستبەكاربوونی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات، هەروەها ماوەی زیاتر لە لە نۆ مانگە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆكە و هێزە سیاسییەكانی عێراق نەیان توانیووە كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن، بۆیە لە ئێستادا بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن.