پشو لە چەند شارێكی عێراق ڕاگەیەندرا
  2024-08-14       245       


پارێزگای موسەنا لە باشوری عێراق بڕیاری داوە سبەی بكاتە پشوری فەرمی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە، هەروەها بەشێك لە شارەكانی دیكەش بەهۆی یادی ئەربەعینەوە چەند ڕۆژێكیان لە هەفتەی داهاتودا كردوە بە پشو.

نوسینگەی پارێزگاری موسەنا لە باشوری عێراق ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، موهەنەد عەتابی پارێزگاری ئەو شارە بڕیاریداوە سبەی پێنشەممە 15ی (ئاب/8) دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەكان ڕابگرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی ئەو شارە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوەیە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ دیوانی پارێزگای دیوانیە بڕیاریدا سێ ڕۆژ بكاتە پشوی فەرمی بەهۆی یادی ئەربەعینی شیعەكانەوە و ئەنجومەنی پارێزگاكە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتو كە دەكاتە 20 بۆ 22ی (ئاب/8) دەوامی فەرمی ڕابگرێت جگە لە بەشەكانی ئاسایش و تەندروستی.

هاوكات پارێزگاری کەربەلا پێشتر ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە پارێزگاکەدا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ڕاگەیاندبو، هەروەها پارێزگاری نەجەف ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ڕاگەیاندبو بۆ ئەوەی دەرفەت بە هاوڵاتیان بدەن بەشداری یادی ئەربەعین بكەن.

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×