بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-19       868       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار  ٩٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن ١٨٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×