هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق بەردەوامە
  2024-08-21       371       

دەستەی دەستپاکی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە پەیوەندییە بۆ دەستگیرکردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق.


بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بێت کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە، دەستەی دەستپاکی عێراق لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) لە پەیوەندییە بۆ دەستگیرکردنی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتی عێراق لە تێوەگلاوە لە دۆسیەی دزیی سەدە.


دزیی سەدە دەگەڕێتەوە بۆ دەرهێنانی پارەی کاش لە دەستەی گشتی باج لە ساڵانی 2021 و 2022 کە کۆی گشتیی ئەو پارەیە دزراوە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، لەم دۆسیەیەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و بازرگانان تێوەگلاون، دوای ئه‌وه‌ی بانكی ڕافیده‌ین لە تشرینی یەکەمی 2022، دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له‌ هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه‌، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسیەیە ده‌ركرد کە یەکێک لە تۆمەتبارەکانی وەزیری نەوتی عێراقە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×