هۆكاره‌كانی‌ كزبوونی‌ چاو
  2024-08-22       362       

ئا: ئاوێنە

 

چاو سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌موو دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی‌ دنیایه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌موو دیمه‌نه‌جوانه‌كان ده‌بینین، هه‌ندێ‌ جار به‌هۆی‌ چه‌ند هۆكار‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك، چاوه‌كان تووشی‌ كزبوون ده‌بنه‌وه‌. له‌و هۆكارانه‌:

*ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌جه‌سته‌وه‌ هه‌یه‌ (فیزیۆلۆجی‌)
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌وه‌ده‌كات چاوه‌كانی‌ به‌باشی‌ دور یان نزیك نابینێت.
*هۆكاری‌ تر: هه‌ندی‌ هۆكاری‌ تر كه‌ ره‌نگه‌ له‌چاوێك یان له‌هه‌ردوو چاودا رووده‌دا ده‌بنه‌ هۆی‌ كزبوونی‌، ئه‌وانیش بریتین له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ توشی‌ مرۆڤ ده‌بن، وه‌ك هه‌وكردنی‌ بیبیله‌ی‌ چاو، ئاوی‌ سپی‌‌و ئاوی‌ ره‌ش، یان به‌هۆی‌ هاوێنه‌ی‌ چاو یان تۆڕی‌ چاو، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ چاره‌سه‌ركردندا رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌ دوو جۆرن:
یه‌كه‌م ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ پێویستیان به‌ چاویلكه‌ هه‌یه‌ بۆ دوربین یان نزیك بین یان ئیستیكماتیزم:
به‌هۆی‌ چه‌ند كارێكی‌ فیزیۆلوجی‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌، گلێنه‌ی‌ چاوی‌ نه‌خۆش به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت واتا (به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ وێنه‌كه‌ ناخاته‌ سه‌ر تۆڕی‌ چاو).
دووه‌م: نه‌خۆشی‌ ئاوی‌ سپیی‌ یان ئاوی‌ ره‌ش. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر له‌ته‌مه‌نداره‌كانی‌ سه‌رو په‌نجا ساڵ رووده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێ‌ كه‌س بڕوایان وایه‌ كه‌ كه‌سانه‌ خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ توشی‌ گرفتی‌ ئاوی‌ سپیی‌ نابن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا گه‌نجان‌و مناڵانیش توش ده‌بن، به‌ڵام به‌ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌متر. هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكی‌ جه‌سته‌یی هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ كزبوونی‌ چاوه‌كانن، وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی‌ شه‌كره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازاردانی‌ تۆڕی‌ چاو، ئه‌م گرفته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌هه‌موو جیهاندا زۆر زیادی‌ كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌جیهاندا.
 هه‌روه‌ها زۆرجار كه‌سه‌كان هه‌ست به‌بوونی‌ نه‌خۆشییه‌كان ناكه‌ن هه‌تا ماكی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌سه‌ر چاوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون‌و ده‌بنه‌هۆی‌ كزبوونیان. بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كزبوونی‌ چاوه‌كان چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌یه‌، له‌وانه‌:
*به‌كارهێنانی‌ چاویلكه‌، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌و زۆربڵاوه‌ له‌جیهاندا‌و پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌چاو بكرێت.
*له‌یزه‌ری‌ چاو: زۆرجار خه‌ڵك واتێده‌گات كه‌ له‌یزه‌ر چاره‌سه‌ره‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها بریتی‌ نییه‌ له‌چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو به‌ له‌یزه‌ر شێوه‌ی‌ گلێنه‌ی‌ چاو به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گۆڕێت كه‌ ئاستی‌ بینین ده‌خاته‌ سه‌رچاو، له‌كاتێكدا كاری‌ گلێنه‌و بینینیش بكات.
*نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ڕێی‌ دروستكردنی‌ چه‌ند هاوێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×