لە بەغدای پایتەخت و دو پارێزگای دیكەی عێراق سبەی دوشەممە، وەك پشوی رەسمی راگەیەندرا.
ئاوێنە: پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكی وتی، سبەی دوشەممە، لە سەرجەم فەرمانگەكانی پەیوەست بە پارێزگاوە بەهۆی گەڕانەوەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن پشوی رەسمی دەبێت.
بەپێی میدیا عێراقییەكان پشوەكەی پارێزگای بەغدا، وەزارەتەكان و ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە كە سەر بەوەزارەتەكانن، چونكە پشوی ئەوان دەبێت لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە رابگەیەندرێت.
هەر ئەمڕۆ پارێزگاری بەسرە رایگەیاند، لەبەر هەمان هۆكار، سبەی لە پارێزگاكە پشو دەبێت، بەڵام پارێزگا میسان بە هۆكارێكی جیاوازتر سبەی دوشەممەی كردە پشو.
ئەنجومەنی پارێزگای میسان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی دوشەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی پارێزگاكە پشوی رەسمی دەبێت.