بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-26       260       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار  ٨٩٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن ٢٤٦ هەزار و ٨٩٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ٨٩٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٨٩٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×