پارتی دەم: تورکیا چەندین جار سڤیلەکانی لە سلێمانی کردووەتە ئامانج
  2024-08-26       362       

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، تورکیا بە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و تەنانەت لە جەنگیشدا هێرشناکرێتە سەر رۆژنامەنووس.

ئاوێنه‌: گوڵستان کۆچیغیت سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ، لەبارەی هێرشەکەی سەیدسادق کە بە کوژرانی دوو رۆژنامەنووس کۆتاییهات، گوتی"تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر رۆژنامەنووس."

گوڵستان کۆچیغت ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و خەڵکی ئەوێ و میدیاکارانی ئەوێی کوشتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا رۆژنامەنووس بکوژن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییکردن".

رۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر رێگەی سەرەکیی-سەید سادق - هەڵەبجە، دوو ژنە رۆژنامەوان گیانیان لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×