مەشهەدانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
  2024-08-28       219       

مەحمود مەشهەدانی داوا دەکات ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەک سازبکات و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک یەکلایی بکاتەوە.

د. مەحمود مەشهەدانی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ” پابەندم بە خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە رێکبخەن و ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە”.

وتیشی، “ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە کە کاندیدی لایەنێک بم، من کاندیدی ئەو کەشە نیشتمانییەم کە دروستبووە، هاوکات ئەو دەنگۆیانەش رەتدکەمەوە کە باس لە کشانەوەم دەکەن”.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لایەنە سوننەکان لەسەر کاندیدکردنی مەحمود مەشهەدانی رێکەوتن، بەڵام بەهۆی پشووەکانی چلەی ئیمام حسێن تا ئێستا ئەو پرسە لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی نەکراوەتەوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×