هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: ئیدانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكەین
  2025-06-16       216       

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كە لە هێزە شیعی و سوننی و كوردییەكانی پێكهێنەری حكومەتی عێراق پێكدێت، دەڵێت، ئیدانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكەین و هاوسۆزی خۆیشی بۆ گەلی ئێران دەردەبڕێت.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوەتەوەو تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكەو لێكەوتەكانی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كردوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی ئیدانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی كردوەو هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی ئێران دەربڕیوە كە "روبەڕوی دەستدرێژییەكی ئاشكرا بۆتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە لەسەر پێویستی وەگرتنی هەڵوێستێكی یەكگرتو بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی ئیسرائیل.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەختیشی كردۆتەوە لەسەر رەتكردنەوەی تەواوەتی پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق و بەكارهێنانی بۆ دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

هاوپەیمانییەكە هەروەها "پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت و رێكارەكانی دەربڕیوە لەدژی بەزاندنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە و هەروەها پشتیوانی لە جوڵە دیپلۆماسییەكانی حكومەتی عێراق كردوە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی..ز بۆ رێگریكردن لە فراوانبونی گۆڕەپانی شەڕەكەو هەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری."

هاوپەیمانییەكە جەختیشی كردۆتەوە كە پێویستە هەڵوێستی هێزە سیاسییەكان یەكبخرێت لەپێناو بەرگرتن لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی دۆخی ناوچەكە لەسەر عێراق.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×