پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی هاتەدەنگ
  2025-06-17       345       

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لەسەر هێرشەکانی نێوان ئێران و عێراق کۆبووە و رایگەیاند، بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکان رەتدەکەنەوە.

ئاوێنە: ئەنجوومەن نوێنەرانی عێراق دوای کۆبونەوەیان لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، کە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکان رەتدەکەنەوە و هاوکات هاوسۆزیی خۆیان بۆ گەلی ئێران دەردەبڕن.
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشت بە مادەکانی (59/دووەم) و (109)ـی دەستوور رونیکردووەتەوە "لە بنەمای پاراستنی سەلامەتیی عێراق و گەلەکەی و سەروەرییەکەی بەسەر خاکەکەیدا".

ئەنجومەنەکە چوار خاڵی لەبارەی "دەستدرێژیی زایۆنی" بۆسەر ئێران خستەڕوو کە ئەمانەن:

یەکەم: هاوسۆزیی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێراندا لە بەرامبەر "دەستدرێژییە ئاشکراکەی زایۆنی" بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکەینەوە.
 
دووەم: بە تووندی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەینەوە.
 
سێیەم: پشتگیریی هەوڵ و رێکارەکانی حکومەت دەکەین دژی پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن "قەوارەی زایۆنی"یەوە، هەروەها پاڵپشتیی جووڵە دیپلۆماسییەکانی دەکەین لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
 
چوارەم: جەخت لە پتەوکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین رووبەڕووی هەر لێکەوتەیەکی هەرێمی یان نێودەوڵەتی ببینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×