بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-28       298       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار  ٥٦٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن ١٢٥ هەزار و ٥٦٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٥٦٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن و ١٢٥ هەزار و ٥٦٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×